ئاسایشی سلێمانی دانپێدانانی دوو گروپی سەر بە داعشی لە هەرێم بڵاوکردەوە

ئاسایشی سلێمانی، دەستگیركردنی دوو گروپی تیرۆریستی سەر بە داعش رادەگەیەنێت، كە گروپێكیان ژنن و دانپێدانانی گروپەکە بڵاودەکاتەوە.


بەگوێرەی راگەیاندراوێكی ئاسایشی سلێمانی، كە وێنەیەكی دەست "سپی میدیا" کەوتووە ئاشكرایكردووە، دوای 100 رۆژ لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون لەسەر بوونی چەند گروپێكی تیرۆریستی، كە گروپێكیان ژنن و لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بانگەشە بۆ بیرو فكری داعش دەكەن، توانرا لەچەند ئۆپەراسیۆنێكدا لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان و بە هاوكاری ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، راپەڕین، كۆیە، شارەزوور، كەركوك و گەرمیان، سەرجەم ئەندامانی ئەو دوو گروپە، كە ژمارەیان هەشت كەس بوو، دەستگیر بكرێن.

ئاسایشی سلێمانی، لە راگەیاندراوەكەیدا، ئاماژەی بەوەشكردووە، دەستگیركردنی ئەو تیرۆریستانە، بە فەرمانی دادوەرو لەسەر بڕیاری دەزگای ئاسایشی هەرێم بووە، دەستگیركراوەكانیش لەمیانەی لێكۆڵینەوەكاندا، دانیان بە پەیوەندیان بە گروپی داعشدا ناوەو پیلانەكانیشیان بۆ تێكدانی ئارامی و ئاسایشی هەرێم ئاشكراكردووە.

دەقی راگەیاندراوەكە:

دەزگای ئاسایشی هەرێم ، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی   ،لەسەر بنەمای زیاتر لە 100 رۆژ، لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون ،زانیاری ورد بەدەست دەهێنن، لەسەر بونی جەندەها گروپی تیرۆرستی داعش، كە پیلان دادەنێن بۆ تێكدانی ئارامی و ئاسایشی هەرێم و سلێمانی.

لەسەر هەمان بنەما ،تیمەكانی ئاسایشی سلێمانی،بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتیەكانی ناوچەكانی دەرەوەی سلێمانی  ،بە بڕیاری سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم ، دەست دەكەن بە جێبەجێكردنی پلانەكانیان و شەورۆژدەخەنە سەر یەك، تا دواجار سەرەداو دەست دەكەوێت و بەرچاوڕون دەبن،لەسەر مەترسی و پیلانەكانی داعش بۆ  تێكدانی ئارامی سلێمانی و دەوروبەری ، كە بە دوو ئاراستە و دوو رێگای جیاواز، مەرامیان بوو ئارامی لە هەرێم تێك بدەن.

دوای زانیاری بەدەست هاتوو، بۆ هێزەكانی بەرێوبەرایەتی  ئاسایشی سلێمانی  ڕونبوەوە ،كە گروپێك لەو تیرۆریستانە سەرجەم ئەندامەكانی ژنن ،كەلە رێگای تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانەوە، بانگەشە بۆ بیروفكری داعش دەكەن و ئامانجیان بووە، ژورێكی راگەیاندنی هاوبەش، پێكبهێنن بۆ گەیاندن و بڵاوكردنەوەی چالاكیەكانی تیرۆرستانی داعش لە هەرێم و ئامادەكاری بكەن بۆ هاوكاریكردنی شانەنەنستوەكان لە كاتی جێبەجێكردنی مەرامەكانیان.

دواتر لەسەر هەمان بنەما، شوێن و ناسنامەی ئەندامانی ئەم گروپە، كە بۆ یەكەم جارە لەهەرێم سەرهەڵدەدەن و سەرجەمیان ژنن، دیاریدەكرێت و بە فەرمانی دادوەر هەڵمەتی دەسگیركردنیان دەستپێدەكرێت.

پاشان دەزگای ئاسایشی هەرێم بڕیاری جێبەجێكردنی پلانەكانی دەركرد  بۆ دەسگیركردنی ئەندامانی گروپە تیرۆرستیەكان  ،دواتر  هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی،پلانەكانیان بە سەر  جەند قۆناغێك دابەشكرد و،بە هاوكاری  بەڕێوبەراییەتیەكانی ئاسایشی  ،  راپەڕین ، رۆژئاوای سلێمانی، شارەزور، كۆیە ،كەركوك ، گەرمیان ،لە جەند ئۆپراسیۆنێكدا، لە شاروناوچە جیاجیاكانی هەرێم، بە سەركەوتویی هەڵمەتی دەسگیركردنی تیرۆرستانیان دەسپێكرد.

لەیەكەم هەڵمەتی هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی  لە رۆژی 23/7/2017 تیرۆرست ( ك –ت) كە لەرەگەزی مێیە و خێزاندارە ، خاوەنی 3 منداڵە، دەسگیردەكرێت ، دوای لێكۆڵینەوە      ، دان بە تاوانەكەیدا دەنێت، كە لە ڕێگای تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانەوە ،پەیوەندی بە تیررۆرست        ( ج –  م ) ەوە دەكات ،پاشان گەورە ترۆرست  (عومەر مهاباتی)  دەناسێت و بە پێی جەند بەرنامەیەك، كار بۆ بڵاوكردنەوەی، بیری توندڕەوی داعش دەكەن و جەند جارێك داوای لێدەكرێت بچێتە ژێر دەستی داعش.

هەر لە میانی هەڵمەتەكانی هێزەكانی دەزگای ئاسایش،  لە رۆژی 23/7/2107 تیرۆرست     ( ن – ت) لە رەگەزی مێ دەسگیر دەكەن كە خێزاندارەو خاوەنی 5منداڵە پەیوەندی بە هەمان گروپەوە هەبووە و بەهەمان شێوەی لە رێگای تۆڕی كۆمەڵایەتیەكانەوە پەیوەندی دەبەستێت لە گەڵ تیرۆرست ( عومەر مهاباتی ) تا رۆژی دەسگیركردنی بەردەوام دەبێت لەگەڵیاندا.

هەر پەیوەست بەم گروپە تیرۆرستیەوە،   لە رۆژی 25/7/2017 ،تیرۆرست      ( ب –ك) لە رەگەزی مێ ، تەمەن 30 ساڵ ، خاوەن دوو منداڵ ،دەسگیر دەكەن كە بەهەمان شێوە، لە رێگای تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوكەوە، دەكەوێتە ژێر گاریگەری، فكری داعش و پەیوەندی  لە گەڵ گەورە تیرۆست   (چالاك عەبدوڵا )  كە پلەی ئەمیری هەبوە لە ناو داعش ناسراو بە  ( ئەبو ئەنەس كەركوكی ) دەبەستێت ، كار دەكات بۆ بڵاوكردنەوەی چالاكیەكانی داعش و جەند ئەركێكی دیكەشی پێدەسپێردرێت  ،بەڵام پێش ئەنجامدانی دەسگیردەكرێت.

هێزەكانی ئاسایش بەردەوام بوون لە بەدواداچون و لێكۆڵینەوە، لە رۆژی 26/7/2017 توانرا تیرۆرست ( ڕ-  ف ) كە هەڵگڕی بڕوانامەی بەكالیۆرسە،  لە رەگەزی مێیە و تەمەنی 28 ساڵە دەسگیر بكەن، كە پەیوەندی لەگەڵ تیرۆرست ( ب- ك ) وە  هەبوەو لە رێگای فەیسبوكەوە بانگەشەی  بۆ بڵاوكردنەوەی بیری داعش دەكات .

پێشتر بە چاودێری  سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم،  هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ، جەند شاروناوچەیەكی جیاجیای  هەرێمی كوردستان ،گروپێكی تیرۆرستی دیكەی سەر بە داعش، ئاشكرادەكەن، كە لە خۆڕێكخستن و ئامادەكاری بوون ،بۆ تێكدانی ئارامی سلێمانی دەوروبەری.

كە جەند ئەندامێكی ئەم گروپەش ،پەیوەندیان ،بە گروپی ژنانی  داعشەوە هەبووە ، هەماهەنگ بوون ،بۆ بڵاوكردنەوەی بیری داعش و ئامادەكردنی جەند ژنێكیان تا لەكاتی كردەوە تیرۆرستیەكاندا هاوكاریان بن ، ئەوەبوو ئاسایشی سلێمانی بە هاوكاری ئاسایشی راپەڕین ، رۆژئاوای سلێمانی ، شارەزور ، كۆیە ،كەركوك ، گەرمیان ، ئۆپراسۆنی دەسگیركردنی ئەندامانی گروپە تیرۆرستیەكەی دەسپێكرد.

دواتر هێزەكانی ئاسایش   بەردەوام بوون، لە بەدواداچون و لە رۆژی، 21/7/2017  تیرۆرست  ( ج .م ) كە پیشەی كاسبەو ناسراوە بە ئەبو جیهاد ،لە یەكێك لەشارەكانی هەرێم دەسگیردەكەن ،كە برایەكیشی لە ناو داعشەو بە ناوی ئیحسان ،  برەپارەیەكی لەلایەن داعشەوە بۆ دەنێردرێت  و داوای لێدەكرێت ،چەندین پارچە چەك و پێداویستی تەقەمەنیان ،بۆ بكڕن و تەواوی ئەم كارانە، بەهاوكاری جەند كەسێك جێبەجێدەكات ، بەڵام پێش ئەنجامدانی  كردەوەی تیرۆرستی دەسگیردەكرێت.

پاشان لە هەمان رۆژ  توانرا تۆمەتبار  (م – ئ) كە پیشەی چەك فرۆشتنە، دەسگیر بكرێت، كە بێئاگایەنە، چەك و تەقەمەنی بە تیرۆست ( ج – م ) دەفرۆشێت ، بێئەوەی دەزگای ئاسایش ئاگاردار بكاتەوە ،لە بەرامبەر بڕەپارەیەك ئەو كارە لەدەرەوەی یاسا دەكات.

هەر پەیوەست بەم شانە نەنوستویەی داعش  ،رۆژی 21 /7/2017 تۆمەتبار ( ی –م) كە پیشەی ئەندازیارە، لەلایەن ئاسایشەوە دەسگیردەكرێت ،كە هەماهەنگ و هاوكاری دەربڕیوە بۆ گواستنەوەی چەك و تەقەمەنیەكان بۆ تیرۆستانی داعش بە شێوازی نهێنی.

هێزكانی دەزگای ئاسایش ،پشودرێژانە بەردەوام بوون لە لێكۆڵینەوە،چاودێریەكانیان چڕتركردەوە، بۆ  دۆزینەوەی ئەندامانی دیكەی ئەم گروپە تیرۆرستیە، كە لەلایەن هەردوو گەورە تیرۆست  ( عومەر مهاباتی و ئەبو ئەنەس كەركوكی )  سەرپەرشتی دەكران و ئامادەدەكران بۆ كردەوەی تیرۆرستی ، ئەوە بوو لەە رۆژی 3/8/2017 توانرا تیرۆست   ( ع –ع ) تەمەن 31 ساڵ دەسگیربكرێت  ،كە جەندین جار پەیوەندی لەگەڵ بەستراوە و ئامادەكراوە بۆ كاركردن لە گەڵ داعش، بەڵام پێش ئەوەی بەشداربێت لە كردەوەی تیرۆرستی دەسگیردەكرێت .

لە چوارچێوەی ئەم دوو گروپە تیرۆریستیە جەندین تۆمەتبار و تاوانباری دیكە دەسگیركراون كە لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە لە ژێر لێكۆڵینەوەدان بە بڕیاری داوەر لە بەر سەلامتی لێكۆڵینەوەكان و روتی دۆسیەكان ناسنامەو كەسایەتیان بە شاراوەیی هێڵراونەتەوە .

شكستپێهێنانی پیلانەكانی داعش و پوچەڵكردنەوەی مەرامەكانیان، لە لایەن دەزگای ئاسایشی هەرێم ، هەریەك لە بەڕێوەبەراییەتیەكانی ئاسایشی سلێمانی ، راپەڕین ، رۆژئاوای سلێمانی ، شارەزور ، كۆیە ،كەركوك ، گەرمیان  ،لەلایەك ئەوە روندەكاتەوە، هەتا ئەم دەزگایانە هەبێت، سەروماڵی هاوڵاتیان پارێزراو دەبێت ،هەم ئارامی هەرێم و ناوچەكە پارێزراو دەبێت ، تا هەمووان لە سایەی ئەم دەزگا نیشتیمانیانە ژیان بە خۆشی  و ئارامی  بەڕێبكەن ، كە وەك دەزگای ئاسایشیش دووپاتی دەكاتەوە، بە هاوكاری كۆمەڵانی خەڵك ، هەمیشە چاوكراوە دەبن و خەمیان ئارامی و ئۆقرەیی هەرێم دەبێت .

وەك شارەزایانی بواری سەربازی و هەواڵگری باسی لێوەدەكەن ، ئەگەر چی داعش لە رووی سەربازییەوە شكستی هێناوە، بەڵام فكری توندڕەوییان و هێزیان  بونی ماوە، هەتا ئێستاش مەترسین  بۆ هەرێم ،بۆیە دەزگای ئاسایش، ئەركی قورستر دەبێت لە لایەك، بۆ دانانی  پلانی تۆكمەتر، بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆرو رێگری لە هەر مەرامێك بیەوێت ژیان لە هەرێم تێكبدات ،لەلاكەی دیكەش خەمی زیاتریان پاراستنی ئەزمونی هەرێم بێت ،كە ئەم ئامانجەش بە هاوكاری هێزی پێشمەرگەو  هەموو دەزگا ئەمنی و هێزەكانی ناوخۆو  كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دێتە دی.



PM:09:23:08/01/2018