سەرپەرشتیاری نوێی ئیدارەی راپەڕین، هیوا قەرەنی دوای دەرچوونی فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ دەستبەکاربوو.
عومه‌ر حاجی، وته‌بێژی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین لەلێدوانیکی رۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند "هیوا قه‌ره‌نی، قائیمقامی ڕانیه، دوای ده‌رچوونی فه‌رمانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له‌جێگه‌ی حه‌مید عه‌بدوڵڵا، وه‌ك سه‌رپه‌رشتیاری نوێی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین به وه‌كاله‌ت، ده‌ستبه‌كار بوو".
وته‌بێژی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی "تائێستا كه‌س بۆ جێگره‌وه‌ی قائیمقامی ڕانیه ده‌ست نیشان نه‌كراوه، تایه‌كلاییی بووونه‌وه‌ی پرسه‌كه،هیوا قه‌ره‌نی، هه‌ردوو پۆستی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و قائیمقامی ڕانیه، به‌ڕێوه ده‌بات".
وته‌بێژی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، ئاشكراشی كرد حه‌مید عه‌بدوڵڵا سه‌رپه‌رشتیاری پێشووی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، به پله‌ی بریكاری وه‌زیر، بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، گواستراوه‌ته‌وه.