کەناڵێکی تەلەفزیۆنی نوێی کوردی دەکرێتەوە

رێکخراوی ژنانی نەوا ڕایگەیاند، کە ژن تیڤی دەکرێتەوەو، پێشکەشی بە ژنە شەهیدانی پاریس سەکینەو هاوڕێکانی دەکەن.
 
ڕێکخراوی ژنانی نەوا ئەمڕۆ ٩ ی کانوونی دووەم لە ڕاگەیەندراوێکدا دامەزرانی تەلەفزیۆنی ژن تیڤیی ڕاگەیاند و بانگەوازیی لە ژنان کرد بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی بۆ ئەو تەلەفزیۆنە.
 
لە ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی ژنانی نەوا مەبەستەکان لە دامەزراندنی ژن تیڤی ڕاگەیەندراوە، مەبەستی سەرەکی بۆ دامەزراندنی ژن تیڤی تێکۆشان بۆ ئازادیی ژنان لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانە.
 
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" دەسەڵاتی پیاوسالار هەوڵدەدات بۆ وەستاندنی پەرەسەندنەوەی تێکۆشانی ژنان، لە بەرامبەر ئەو هەوڵدانەدا ژنان بە بەهێزترکردنی ڕێکخستنیان وەڵام دەدەنەوە".
 
لە کۆتاییدا ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە " ئێمە وەک ژنانی نەوا پەخشی ژنان بەهێزتر دەکەین و ئەو مژدەیەش بە دامەزراندنی تەلەفزیۆنی ژن تیڤی دەدەینە ژنان".



PM:07:22:09/01/2018