هەولێر....کۆگایەکی خۆراکی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا

له‌ شاری هەولێر لە کۆگایەکدا دەست بەسەر 10 تۆن خواردەمەنی ماوە بەسەرچوودا گیرا.


لیژنه‌ی پشكنین و چاودێریی سه‌ربه‌ قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه‌ ماوەی ئەم کەلوپەلانەی بەسەرچوون بەشێوەی ساختە درێژکراوەتەوە، بڕێکی زۆریش لەو خواردەمەنیانە لە کەسانی دیکە کڕدرابوون و دواتر بەشێوەیەکی نوێ دیسان لە قوتوو کرابوون.

لیژنه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ شوێنه‌كه‌ داخراوه‌ و سزاش بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌رده‌كرێت و ده‌بێت له‌ دادنوسیش به‌ڵێن بدات كه‌ كاری له‌وجۆره‌ دووباره‌ ناكاته‌وه‌.

كه‌لوپه‌له‌ به‌سه‌رچوه‌كانیش بریتین له‌:

800 قوتوو دۆشاوی تەماتەی ماوە بەسەرچوو

دوو تۆن و نیو نیسکی تێکچوو

2 تۆن و 850 کیلۆ چای بێ بەروار و فەلکراو

سێ تۆن برنجی ماوەبەسەرچوو

یەک تۆن و 400 کیلۆ شەکری ماوە بەسەرچوو



PM:11:34:09/01/2018