ئێران پەیامێكی نهێنی ئاڕاستەی یەكگرتوو دەكات

ئێران پەیامێكی ئاڕاستەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كردووە و داوای لەو حزبە كردووە بڕیاری كشانەوە لە كابینەی ئێستای حكومەتی هەرێم نەدات.

رۆژنامەی "ئاژانس"دا بڵاوكردۆتەوە كۆماری ئیسلامی ئێران پەیامێكی ئاڕاستەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كردووە بۆئەوەی لە ئێستادا لە حكومەت نەكشێتەوە و تا هەڵبژاردنی داهاتوو بەردەوام بێت.

هاوكات سەرچاوەیەكی بەرپرس لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگەیاندووە "ئێران پەیامی ناردووە بەڵام ئێمە بڕیاری خۆمان دەدەین".

هاوكات بەپێی وتەی چەند سەرچاوەیەكی نێو كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بە عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی وتووە "ئەگەری زۆرە لە حكومەت بكشێینەوە ئەگەر داواكارییەكانمان جێبەجێ نەكرێن".

هەر لەسەر ئەو پرسە عوسمان كاروانی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو ڕایگەیاندووە "لیژنەیەكی حەوت كەسی پێكهێنراوە بۆ بەدوادەچوون لەسەر پێشنیارەكانی یەكگرتوو و ڕاپۆرت ئامادە دەكەن و لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتدا دەخوێنرێتەوە و دوا بڕیار لەبارەی كشانەوە یان مانەوە لە حكومەت دەدرێت.



AM:10:24:10/01/2018