بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کەناڵی NRT کاوە عەبدولقادر دەستی لە کارکێشایەوە.
لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کاوە عەبدولقادر بەڕێوەبەری کەناڵی NRT لە هەولێر لە پۆستێکدا نووسیوویەتی " دوای زیاتر لە (٧)ساڵ کارکردن لەکەناڵی ئێن ئاڕ تی وەک پەیامنێروپێشکەشکاری بەرنامەو دواتریش وەک بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێر، ئەمڕۆ بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوە ی خۆم پێشکەش کردو لەلایەن بەڕێوەبەری کەناڵ بەسوپاسەوە قبول کرا".
لە درێژەی نووسینەکەیدا کاوە عەبدولقادر دەڵێت " ھۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەشم بۆبەشداری کردنە لەکایەی سیاسی دوای ئەوەی لەکۆنگرەی یەکەمی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەلایەن ئەندامانی کۆنگرە بە ئەندامی ئەنجومەنی باڵا (سەرکردایەتی ) ھەڵبژێردرام".
کاوە عەبدولقادر لە کۆنگرەی جوڵانەوەی نوێ کە رۆژی ٤ ی کانوونی دووەم لە سلێمانی سازکرا هەڵبژێردرا بۆ سەرکردایەتی نەوەی نوێ.