نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

بەیانی ئەمڕۆ ١٣ ی کانوونی دووەم نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا بەرزە، بەتایبەتی دوای ئەو ئاستە بەرزەی دوێنێ تۆماری کرد.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٦٩ $ دۆلار و ٨٠ سەنت.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بە ٦٤ $ دۆلار و ٤٠ سەنت.

لە سێ‌ ساڵی رابردوودا، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا نەگەیشتوەتە ئەم ساتەی ئێستا، بەپێی داتاكان لە سەرەتای ئەمساڵەوە نرخی نەوتی خاو بەڕێژەی 5% بەرزبوەتەوە.

هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوتی خاو دەگڕێنەوە بۆ كەمكردنەوەی رێژەی خستنەبازاڕی نەوت، بەتایبەتی لەلایەن ئەمریكا ‌و رێكخراوی ئۆپیكەوە، كە بەهۆیەوە هەفتەی رابردو نەوتی ئەمباركراو لە بازاڕەكاندا پێنج ملیۆن بەرمیل كەمیكردوە.



AM:09:32:13/01/2018