کۆمسیۆن ناوی ساختەکانی لیستی دەنگدەرانی هەڵبژاردنی کوردستان بڵاودەکاتەوە

 وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، زیاتر لە شه‌ش هەزار ناوی دووبارە لە تۆماری دەنگدەران بوونی هەیە، جگە لەمەش ناوی لێكچوو و ئەوانەشی تەمەنیان لەسەرووی 90 ساڵیە بونی هەیە لەتۆمارەكەدا".

شێروان زرار، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " دەستكراوە بە ئامادەكاریەكان بۆ كاركردن لە تۆماری دەنگدەران و دواتریش بەداتا چۆنیەتی كاركردنیان و پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەخەنەروو".

سەبارەت بەتۆمارەكە و ناوی دوبارە و لەیەكچوش وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان وتی: "ئەوەی هەیە بریتیە لە شه‌ش هەزار و 342 ناوی دوبارە و دەنگدەرانی تایبەت وەك لە تۆمارەكەیان هەیە بریتیە لە 184 هەزار و 175 دەنگدەرە، هەبوونی ناوی لەیەك چوو لەتۆمارەكە برتیە لە 96 هەزار و 258 كەس، ئەوانەشی كەتەمەنیان لەسەروو 90 ساڵیە ژمارەیان 41 هەزار و 899 كەس دەبن".

هەروەها 23 هەزار و 744 دەنگدەری ئاوارەی دەرەوەی پارێزگاكانی دەرەوەی هەرێمن، ئەوانەشی لەدایك بووی ساڵی 2000 ژمارەیان برتیە لە 116 هەزار و 88 دەنگ، ئەوانەشی كۆدی خێزانیان سفرە بریتیە لە 7 هەزار و 869 دەنگدەرن.



PM:12:00:13/01/2018