سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم ئەمشەو میوانی سپییە

حاكم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم میوانی لایڤی ئەمشەوی پەیجی سپی میدیایە.

بڕیارە کاتژمێر ٩ی ئەمشەو لە پەیجی سپیەوە حاکم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی هەرێم باس لە هەنگاوەکانی دەستەکەیان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی بکات.

ئەو گفتوگۆیە لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێم پرۆژەیەکی چاکسازی هەمەلایەنی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کردووە کە دەستەی دەستپاکیش رۆڵێکی دیاریان هەبووە لە گەڵاڵەکردنی ئەو پرۆژەیەدا.

حاکم ئەحمەد ئەنوەر

لەساڵی 1968 لە هەولێر لەدایکبووە. 
لەساڵی 1983وە کاری سیاسی دەکات ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی زەحمەتکێشان بووە.
ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق بووە.
دکتۆرای لە باوری یاسادا هەیە لە زانکۆی سلێمانی. 
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستانە.


PM:06:02:13/01/2018