وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەلێکی کار رادەگەیەنێت و مەرجەکانیشی بڵاودەکاتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەت ئەو کەسەی وەردەگیرێ دەبێتە راگری کۆلێژی زانستە تەندروستییەکانی زانکۆی هەولێری پزیشکی و ئەو کەسانەشی مەرجەکانیان تێدایە دەتوانن CVیەکانیان بۆ ئیمێڵی ([email protected]) بنێرن.
هەروەک وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاندووە، دواکات بۆ پێشکەشکردنی CVکان رۆژی پێنجشەممە 18.1.2018ـەیە.
مەرجەکان:
- پێویستە خوازیار ھەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بێت.
- ناونیشانی زانستی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
- خزمەتی زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
پێویستە داواکار زمانی ئینگلیزی بە باشی بزانێت و شارەزای بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بێت و چانسی زیاتریش بەو کەسانە دەدرێت، کە پلان و بەرنامەیەک بۆ چوار ساڵی دەستبەکاربوونیان لەو پۆستە، دادەنێن.