شارا ئیبراهیم، خانمە پێشکەشکاری پێشووی ئێن ئارتی و ئێستای کورد ماکس شۆ لە نوێترین پۆستیدا ئاشکرای دەکات نەشتەرگەری جوانکاری بۆ لێوی کردووە.
شارا لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوەو ئاشکرای دەکات" فیلەری بۆ لێوی داناوە لای پزیشکێک و ناوی ئەو پزیشکەشی ئاشکرا کردووە بۆ هەوادارانی".
شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨۹ لە دایکبووە و تا ئێستا لە سێ کلیپدا بەشداری کردووە و دوو جار هاوسهرگیری کردووه و خاوهنی منداڵێکه و پێشکهشکاری بهرنامهی ئێوارهی ئێن ئاڕ تی دوو بوو، بەلآم ماوەی کەمتر لەساڵێکە لەو کەناڵە دوورکەوتۆتەوەو گرێبەستی لەگەڵ کەناڵی کوردماکس کردووە، هەرچەندە سەرقاڵی ئامادەکردنی بەرنامەیەکی تۆک شۆیە، بەلآم تا ئێستا لەو بەرنامە نوێیەدا دەرنەکەتووە.