قائیمقامیه‌تی سلێمانی هۆشداریی له‌بڵاوبونه‌وه‌ی دیارده‌یه‌ك له‌ناو شاردا ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌ركه‌س و دوكاندارێك نێرگه‌له‌ی كاره‌بایی به‌منداڵی خوار 18 ساڵ بفرۆشێت ڕوبه‌ڕوی یاسای ده‌كه‌ینه‌وه".
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌په‌یامێكدا ئاشكرایكردوه، "له‌بازاڕدا جۆره نێرگه‌له‌یه‌ك بڵاوبۆته‌وه كه به‌پیل و باتری كارده‌كات، دوكاندارانی بازاڕ‌و گه‌ڕه‌كه‌كان به‌منداڵی خوار 18 ساڵیان فرۆشتوه، دایكان و باوكان سكاڵایان لای لیژنه‌كان تۆماركردوه".
لە ڕاگەیەندراوی قایمقامیەتدا هاتووە "نێرگه‌له زیانی زۆری بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه به‌تایبه‌ت منداڵ، پێویسته ڕێگریان لێبكرێت له‌به‌كارهێنان، خاوه‌نی هه‌ر دوكانێكیش نێرگه‌له به‌مێردمنداڵ بفرۆشێت، ڕوبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێته‌وه".
ئه‌وه‌ش ڕونده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها كافتریاكانی نێرگه‌له ئاگاداركراونه‌ته‌وه ڕێگری بكه‌ن له‌هاتوچۆكردنی منداڵی خوار 18 ساڵ و نابێت نێرگه‌له‌ی پێشكه‌شبكرێت، هه‌ر شوێنێك سه‌رپێچی له‌ڕێنماییه‌كانی كاركردن بكات، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ڕوبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێته‌وه.