رێباز حەملان وەزیرای دارایی دەڵێت " ئەگەر گۆڕان بگەڕێتەوە بۆ نێو حکومەت من پۆستەکەم جێدەهێڵم".
ڕێباز حه‌ملان له گفتوگۆکه‌دا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌رباره‌ی دۆخی پێدانی موچه له‌مساڵدا، ڕێکه‌وتنی هه‌رێم و به‌غداد، لیستی ناوی
فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، کاتی کۆتایی پێهاتنی سیستەمی پاشه‌که‌وتکردن له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێدانه‌وه‌ی قه‌رزی پاشه‌که‌وت به‌فه‌رمانبه‌ران، بودجه‌ی حیزبه‌کان، ناوی وه‌همی و پڕۆژە‌ی ڕێکخستنه‌وه‌ی خانه‌نه‌شینی په‌رله‌مانتاران و وه‌زیره‌کان، ڕونکردنه‌وه
دەدات.
لەبارەی پرۆژە چاکسازییەکەی حکومەتی ھەرێمەوە ڕایگەیاند" ئه‌گه‌ر پڕۆژە چاکسازییەکەی خانەنیشن و دەرماڵە له په‌رله‌مان
وەک خۆی په‌سه‌ند بکرێت، مانگانه 150 ملیار دینار ده‌گێڕدرێته‌وه بۆ حکومه‌ت و ده‌توانین موچه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای پێ دابین بکه‌ین".
ئاماژە بەوەش دەکات " پڕۆژە چاکسازییەکە لە یەکێک لە داواکارییەکانی من بووە لە ساڵی 2015 و بە پێی پڕۆژەکە منیش خانەنشین ناکرێم، چونکه له دوای ته‌واو بوونی پۆسته‌که‌م به‌هۆی ته‌مه‌ن و خزمه‌ته‌وه شمولی خانه‌نشینی پله‌ی تایبه‌ت ناکه‌م، بەڵام بە هەموو توانای خۆم هەوڵ بۆ جێبەجێکردنی دەدەم".
سەبارەت بە موچه‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و ئاسایشه‌وه، وه‌زیری دارایی چه‌ندین زانیارییەکی خستۆتە ڕوو دەڵێت " یه‌که‌مجار ویسترا بڕی 100 هه‌زار له‌موچه‌ی پێشمه‌رگه پاشکەوت بکرێت، به‌ڵام پاشکەوتمان کەمکردەوە بۆ ته‌نها 25 هه‌زار دینار و لە ئێستادا ئەولەویەت بۆ
موچەیە".
ئەوەشی ڕاگەیاندووە: بڕی 700 ملیۆن دۆلاری حکومه‌ت لای هه‌ندێک وه‌به‌رهێنه که زه‌وی و پاره‌یان به‌خۆڕایی پێدراوه، به‌ڵام له ده‌ره‌وه به‌شێوه‌یه‌کی تر قسه له‌سه‌ر حکومه‌ت ده‌که‌ن.