لە بارەی فڕۆکەخانەکانەوە بەغداو هەرێم لەسەر شەش خاڵ رێککەوتن

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان وەفدی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم کە لەهەولێر سازکرا، هەردوولا لەسەر شەش خاڵ رێککەوتن.

ئەو شەش خاڵەی کە هەردوولا لەسەری رێککەوتوون و میدیا رووداو بلآویکردوونەتەوە، تیایدا هاتووە" 
ڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی پابەنددەبن بە یاسای دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق ژمارە 148ی ساڵی 1974 هەموارکراو و سەرجەم رێنماییەکانی کە لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانییەوە دەردەچێت".
ئەو رێککەوتنەو رێککەوتن کە بوارەکانی تردا دەچێتە بەردەم حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران تا بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت.

دەقی کۆنووس و رێککەوتنی (لیژنەی فڕۆکەخانەکان):

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی سەرجەم خاڵەکانی تایبەت بە ئەرک و بەرپرسیارێتی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی ئیتیحادی، لەسەر ئەو خاڵانەی خوارەوە رێککەوتن:

1. فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی پابەنددەبن بە یاسای دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق ژمارە 148ی ساڵی 1974 هەموارکراو و سەرجەم رێنماییەکانی کە لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانییەوە دەردەچێت.

2.  پشتبەستن بە رەزامەندییەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی بۆ نیشتنەوە لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی، رێگەنەدان بە نیشتنەوە و فڕینی هیچ فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بەبێ رەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی.

3. نوێنەرانی بەشی گواستنەوەی ئاسمانی ئاسایش و سەلامەتی فڕۆکەوانی سەر بە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەبن بە بەردەوامی، وەک یەکێک لە داواکارییەکانی رێکخراوی ئەیکاو.

4. ئیدارەی فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی سیستەمی کرێی فڕۆکەخانە مەدەنییەکانی ژمارە 5ی ساڵی 2008جێبەجێ دەکەن، لەگەڵ پێدان و ئاشکراکردنی حیساباتی کرێی نیشتنەوەی فڕۆکەکان و باجی مانگانەی گەشتیاران.

5.  کۆبوونەوەی خولی مانگانە بە سەرۆکایەتی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرانی فڕۆکەخانەکان ئەنجامدەدرێت، بەمەبەستی پەیوەندیی و چارەسەرکردنی کێشەکان.

6.  دانانی رێکخەری فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بۆ ئاسانکاری پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی و بەشێوەیەکی هەمیشەیی بوونی دەبێت لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی.

بەمشێوەیە کۆنووسەکە لە هەولێر لە رێککەوتی 15-1-2018 کۆتاییهات.

نوێنەری حکومەتی ئیتیحادی پێکهاتبوون لە:

1. د.عەبدولکەریم حوسێن ئەلفەیسل، سەرۆکی دەستەی راوێژکاران
2.  عەباد عومەران موسا، سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی و بریکار وەزارەتی گواستنەوە.
3. عەلی حوسێن ئەحمەد شەرقی، بەڕێوەبەری گواستنەوەی ئاسمانی لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی.
4. خلود سالح مەحمود، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکان لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی.

نوێنەری حکومەتی هەرێم  پێکهاتبوون لە:

1. مەلود باوەموراد، وەزیری گواستنەوە و پەیوەندییەکان لە حکومەتی هەرێم.
2.  تاهیر عەبدوڵڵا قادر، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی.
3. تەلار فایەق سالح، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر.
4. فرسەت ئەحمەد، راوێژکار لە ئەنجوومەنی وەزیران.



PM:06:56:15/01/2018