کەناڵی "KNN"ی زمانحاڵی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاویكرده‌وه كه حكومه‌تی عیراق بڕی 450 ملیار دینار دەخاتە سه‌ر ژماره حسابییهكی تایبه‌ت بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
بەگوێرەی هەواڵی ئەو میدیایە ،"حكومه‌تی عیراق 8ی ئه‌م مانگه له‌نوسراوێكی تایبه‌تدا بۆ وه‌زیری دارایی هه‌رێم، ئاماژه‌ی بهوهكردوه، كه ژماره‌یه‌كی حسابی به‌بڕی 450 ملیار دیناری كردۆته‌وه، به‌ڵام هیچ واده‌یه‌كی دیاری نه‌كردوه كه كه‌ی پاره ده‌چێته سه‌ر ئه‌و ژماره حسابیه".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "هه‌ركاتێك حكومه‌تی عیراق بڕیاریدا موچه‌ی هه‌ر وه‌زاره‌تێك خه‌رج بكات، له‌و پاره‌یه خه‌رج ده‌كرێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی و حكومه‌تی هه‌رێم پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌و پاره‌یه موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی بێت، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه بڕی (190) ملیار له موچه‌ی بێ پاشه‌كه‌وتی ئه‌و دو وه‌زاره‌ته زیاتره، ره‌نگه حكومه‌تی عیراق ناوی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی تری مه‌ده‌نی لابێت، له‌ناویشیاندا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا".
ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە سبەی لیژنەیەکی 5 کەسی لە هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەوە بچێتە بەغدا و دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ لیژنەی ووردبینی کۆی زانیاریەکان ئاڕاستەی عەبادی دەکرێت و دوا بڕیایش لەبارەی خەرجکردنی مووچەی ئەو دوو وەزارەتەوە دەدات.