بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتوی ئیسلامی لەشاری هەولێر له‌كۆبونه‌وه‌دان و بەگوێرەی زانیاریەکانیش گۆڕان بە ڕازیکردنی یەکگرتوو دەیەوێت بەرەی هاوپەیمانێتیەکەیان فراوان بکات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ی کانوونی دووەمی 2018، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌یاوه‌ری وه‌فدێکی حزبەکەی سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستانی كرد له‌شاری هه‌ولێر و لەکۆبوونەوەکەدا سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو به‌شدارە.
بەگوێرەی زانیاریەکانی "سپی" ئامانجی سەردانەکەی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ لای یەکگرتووی ئیسلامی بە ئامانجی ڕازیکردنی ئەو حزبەیە بۆ ئەوەی په‌یوه‌ندیی به‌هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی دیموكراسیه‌وه بكات.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر یه‌كگرتوی ئیسلامی به‌فه‌رمیی كشانه‌وه‌ی خۆی له‌كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندو پێشتریش بڕیاریدا به‌لیستێكی سه‌ربه‌خۆ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق و هه‌رێمدا بكات.