هەولێر....ناسنامەی ژن و مێردە کوژراوەکە ئاشکراکرا

ئەمڕۆ پێنج شەممە پۆلیسی هەولێر لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، ژن و مێردێك لە شاری هەولێر كوژران و ڕایگەیاند دواتر زانیاری بڵاودەکەینەوە.


کەمێک لەمەوبەر پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا زانیاری لەبارەی رووداوەكەوە ئاشكراكردووە و رایگەیاندووە " شەوی ڕابردوو ۲۰۱٨/۱/۱٨، پۆلیس ئاگاداركرانەوە بەبوونی ڕووداوێكی كوشتن لە گوندی سێبەردان سەر بەناحیەی كەسنەزان، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەركەوت كەوا دوو كەس كوژراون كەخێزانی یەكترن بەناوەكانی (هۆگر گاهر)،(چنار صباح)".


ئەوەش خراوەتەڕوو "پۆلیس دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەكردەوە لە ئێستا تیمەكانی پۆلیس و بەڵگەو تاوان و نەهێشتنی تاوان سەرقاڵی دۆزینەوەی تاوانبار و هۆكاری ڕاستەقینەی كوشتنەكەن" .



PM:03:48:18/01/2018