" یەکێتی جێگرەوەیەک بۆ مەکتەبی سیاسی دیاری دەکات "

فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەركردایەتی یه‌كێتی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت" ئەنجومەنی سەركردایەتی حیزبه‌كه‌ی‌ كۆده‌بێتەوەو بریاره‌ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دیاری‌ بكرێت".
 
فەرید ئەسەسەرد به‌میدیای‌ یەکێتی راگەیاندووه، "بەڕەسمی ئاگادار كراوینەتەوە كە رۆژی شەممە كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی ئه‌نجامده‌درێن”.
 
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی وتیشی " تائێستا تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە دیارینەكراوە".

رۆژی سێ شەممە لە ماڵی کۆسرەت رەسوڵ بەبۆنەی گەڕانەوەی لە چارەسەری لە دەرەوەی وڵات، ئەندامانی سەرکردایەتی گردبوونەوەو لەو کاتەوە بڕیار درا، شەممە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی ئەنجامبدرێت. 



PM:08:35:18/01/2018