نەخۆشی ئەنفلەوەنزای باڵندە لە پارێزگاکانی هاوسنووری هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی فراوان بلآوبۆتەوە.
له پارێزگای دیاله، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده‌وه، نزیكه‌ی 140 هه‌زار مریشكیان له‌ناوبران.
بەپێی زانیاری میدیا عێراقییەکان تیمه‌كانی ڤێتێرنه‌ری له‌شارۆچکەیئ "هیبهب " کە دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای دیالە نزیکەی ١٤٠ مریشک لەناوبراون.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن به‌هۆی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده‌وه شەوی رابردوو له شاری به‌غدای پایه‌تخت تۆمارکرا، به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی ‹H1N1›ەوە. له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراقیشەوە نه‌خۆشییه‌كه له پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین، بابل، نه‌ینه‌وا، دیاله و به‌غدا، به‌فه‌رمی ڕاگه‌یاندرا، کە سەلاحەدین و موسڵ و دیالە هاوسنوری هەرێمی کوردستانن.