هێزەکانی رووسیا لە شاری عفرین نەکشاونەتەوە

هەرچەندە بەیانی ئەمڕۆ ١٩ ی کانوونی دووەم، هەواڵی ئەوە بلاوکرایەوە کە هێزەکانی رووسیا لە شاری عفرین پاشەکشەیان کردووەو ئەمەش ئاماژەی بۆ رێگادان بە هێرشی تورکیا، بەلآم روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژە بە مانەوەی ئەو هێزانە دەکات لەو شارە.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە سەرچاوەیەکی هەواڵی سەربەخۆیە بۆ وەرگرتنی هەواڵەکانی جەنگی سوریا، دوای بلآوبوونەوەی پاشکەشەی هێزەکانی رووسیا لە شاری عفرین، ئەو روانگەیە ئەو هەواڵەی پشتڕاستنەکردەوەو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەو هێزانە لە شوێنەکانی خۆیان لە عفرین ماونەتەوە.

هەروەها روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتیشی هێزەکانی تورکیا ئەمڕۆ تۆپبارانی ناوچەکانی ( جندیریس، جسر حشرکە، قرەبابا، هوبکا، گوندی مەین، حجە حسان، ناوچەکانی سەر بە ناحیەی بەشرا، ناوچەکانی رۆژئاوای عفرین).

ئەو روانگەیە باس لەوە دەکات کە چوار منداڵ بەهۆی بۆردومانی تۆپبارانی تورکیاوە بریندار بوون.






PM:08:40:19/01/2018