گەرمیان: هێزە ئاڵاسپیەکە چوار هاوڵاتی دەستگردەکەن

ئێوا‌ره‌ی دوێنێ(هەینی) چوار كه‌سی دانیشتوی قه‌زای كفری له‌نزیك گوندی شۆراوی سه‌ر به‌و قەزایە ده‌ستگیرده‌كرێن فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت" لەلایەن هێزە ئاڵا سپیەکەوە گیراون".

محمەد جەودی، فەرماندەی پێشمەرگە لەوسنورە بەسپی میدیای  ڕایگەیاند:" ئەو هاوڵاتیانە خەڵکی کفری بونە ژمارەیان چوار کەس بوە سێ پیاو ئافرەتێک بونە لەلایەن ئەو هێزەوە دەسگیر کراون".

ڕونیشیکردەوە:"ئەوان بەمەبەستی کۆکردنەوەی ئاسن ڕویان لە نزیک گوندی شۆراو کردوە  دواتر لەلایەن ئەو هێزەوە دەستگیر کراون و ئافرەتەکەیان ئازاد کردوە"

بەوتەی ئەو فەرماندەیە ئەو هێزە کەبە ئاڵا سپیەکە ناسراوە  "داعش" ن، کەئێستا لەوسنورەدان.

هیزه‌ سپیه‌كه‌ یان" هێزە ئاڵا سپیەکە" له‌دوای هاتنی هێزەكانی حەشدی شەعبی بۆ ناوچەكەو چۆڵكردنی لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە، له‌نێوان دوز و كفری گیرساونه‌ته‌وه‌.

ئا: ئەیاد محەمەد - گەرمیان


PM:12:15:20/01/2018