سلێمانی...دابەشكردنی نەوت دەستپێدەكاتەوە

پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیان دەستپێدەكاتەوە و سبەینێ نەوت لە مەڵبەندی دوو دابەشدەكرێت.


بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی، لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، بڵاویكردۆتەوە، سبەینێ 21ی کانوونی دوەمی 2018، دابەشكردنی نەوت لە مەڵبەندی دووی ناوشاری سلێمانی دەستپێدەكاتەوە.

ئەو فەرمانگەیە ئاماژەی بەوەشكردووە،  بەهۆی هاتنی بڕێكی زۆر كەم نەوت، پرۆسەی دابەشكردن بەسستی بەڕێوەدەچێت،  دڵنیایی ئەوەشیان داوە هەر بڕە نەوتێكیان بەدەستبگات، بەسەر هاوڵاتیانی دابەش دەكەن.



PM:10:09:20/01/2018