هاوڵاتیەک لە قەزای پشدەر کەوتە ژێر تراکتۆرێکەوە و گیانی لەدەستدا، لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە
کاتژمێر 12:30ی خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی هاتووچۆ هاوڵاتیەک بەناوی ( ح . ح . ح ) پیشەی کاسب، لە دایک بووی 1965، دانیشتووی گوندی (شەروێت) سەر به ناحیەی ژاراوە - قەزای پشدەر گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتایەکان ڕووداوەکە لەکاتێکدا بووە بە تراکتۆر لە ژاراوە لەگەڵ کوڕەکەیدا بەرەو ماڵەوە گەڕاوەتەوە، پاش ئەوەی کوڕەکەی شۆفێری تراکتۆرەکەی کردووە باوکی دەکەوێتە خوارەوە و بەوهۆیەشەوە ژێر تایەی تراکتۆرەکە کەوتووە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ گیانی لەدەستداوە.
دوای توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵێنەوەش بەردەوامە.
ئەمیر حەسەن