ئەمەریکا داوا لە تورکیا دەکات کۆنترۆڵی خۆی بکات

ئەمەریکا لەسەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شاری عفرین داوای لێدەکات کۆنترۆڵی خۆی بکات.

هەرئێستا ئەمەریکا داوا لە تورکیا دەکات کۆنترۆڵی خۆی بکات لە هێرشەکانی بۆ سەر شاری عفرین.

ئەمەریکا داوا دەکات ئۆپراسیۆنەکانی سنورداربن و گیانی هاولآتیانی مەدەنی پاڕێزراوبن.

ەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، تیلەرسن رایگەیاندووە "داوا لە تورکیا دەکەین دانبەخۆدابگرێت و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی لەڕووی چوارچێوە و کاتەوە سنوورداربێت و ورد بێت بۆ رێگریکردن لە زیانە مەدەنییەکان".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بە نیگەرانییەکانی تورکیاش کردووە و بە "شەرعی" ناویبردوون. راشیگەیاندووە "بەردەوامدەبین لە پشتیوانیکردنی چارەسەرکردنی نیگەرانییە شەرعییە ئەمنییەکانی تورکیا وەک هاوپەیمانێکی ناتۆ و هاوبەشێکی گرنگ لە تێکشکاندنی داعشدا".

ئەمریکا ئاماژە بەوەشدەکات، ئێستا کاتی ئەوەیە وڵاتە زلهێزەکان پێکەوە کاربکەن، بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لە سووریا.

بەیانی ئەمڕۆ ٢١ ی کانوونی دووەم فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، تورکیا زانیاری پێداون لەسەر هێرشەکەی، کەمێک پێش ئێستاش داوای سنوردارکردنی هێرشەکانی لێدەکات.



PM:07:46:21/01/2018