بەرپرسێکی ئێن ئاڕتی وازیهێنا

کاوە ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی ئێن ئاڕ تی، ئەمڕۆ دەستی لە کارکردن لەو کەناڵە کێشایەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، کاوە ئەحمەد،جێگری بەڕێوەبەری کەناڵی ئێن ئاڕ تی و بەرپرسی ژوری هەواڵی ئەو کەناڵە لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وازیهێنانی خۆی لەو کەناڵە ڕاگەیاند.

هاوکات پاش تێپەڕبوونی ماوەیەک پۆستەکەی سڕیەوە بەڵام بە گوێرەی زانیارییەکان کاوە ئەحمەد ئەمڕۆ ماڵئاوایی لە ستافەکەی کردووە و هۆکاری وازهێنانیشی ئاشکرا نەکردووە.

کاوە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٠ەوە لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی کاردەکات و لە ساڵی ٢٠١١ەشەوە بەرپرسی ژووری هەواڵی ئەو کەناڵەیە و جگە لەوەی ماوەیەک بەرنامەی تەبا و ناتەبای لەو کەناڵە پێشکەشکردووە لە ساڵی ڕابردووشەوە پۆستی جێگری بەڕێوەبەری گشتی ئەو کەناڵەی وەرگرتوە.



PM:06:13:22/01/2018