نرخى نەوت بەرزترین ئاستی تۆمارکرد

نرخی نەوت گەیشتە ٦٩ دۆلار ٣٨ سەنت کە ئەوەش بەرزترین ئاستە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا.


ئەمڕۆ نرخی نەوت ڕووى لەبەرزبوونەوە زیاتر کرد و نرخى بەرمیلێک نەوتى برێت لە بازاڕەکانى جیهاندا بە ٦٩ دۆلار و ٣٨ سەنتە.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٣ دۆلار و ٩٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەم ئاستە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ٢٧ دۆلار دابەزی، ئەوەش بووە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی لەو وڵاتانەی پشتیان بە داهاتی نەوت بەستووە.

هاوکات وڵاتانی ئەندامی لە رێکخراوی ئۆپێک ناچارکرد بە ڕێککەوتنامەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت پەیوەستبن کە بڕیارە تا مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨ بەردەوام بێت.



AM:09:16:23/01/2018