کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی کۆتایی هات

کۆبوونەوەی سەرکردایەتی کە لە سلێمانی سازکرا دوای سێ کاتژمێر و نیو کۆتایی بەکارەکانی هێنا.

کۆبوونەوەکە کە کاتژمێر ١١ دەستی پێکرد و بۆ ماوەی ١:٣٠ لەلایەن کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی کۆسرەت رەسوڵەوە سەرپەرشتی کرا، دواتر کۆبوونەوەکە لەلایەن د. فواد مەعسوم سەرۆک کۆمارەی عێراق یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتی یەوە سەرپەرشتی کرا تا تەواو بوو.

کۆبوونەوەکە بەبێ بەشداری مەلا بەختیار و نەجمەدین کەریم بەڕێوەچوو، وتوێژ لەسەر وەزعی سەرکردایەتی یەکێتی و کۆنگرە کراوە.

دوابەدوای كۆبوونەوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ئەنجامی كۆبوونەوەكە عەدنان موفتی وتی: لە كۆبوونەوەكەدا بەشێوەیەكی مەبدەئی بڕیاردرا كۆنگرەی یەكێتی لە سەرەتای مانگی 3 ببەسترێت، بەڵام سبەینێ بڕیاری كۆتایی لەبارەوە دەدرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە بەهۆی ئامادە نەبوونی هەندێك لە نوێنەرەكان و كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی بڕیار درا كۆبوونەوەكە بە كراوەیی بهێڵدرێتەوە‌و سبەینێش درێژەی دەبێت.

هەر لە كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكەدا كە سەعدی پیرە‌و مستەفا چاوڕەش ئامادەیبوون، عەدنان موفتی ئاماژەی بەوەشكرد: بەپێی دەنگی زۆرینەی  ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاردرا لیژنەیەك بۆ بەڕێوەبەردنی یەكێتی تا كاتی ئەنجامدانی كۆنگرە پێكبهێنرێت.

بۆ سازدانی کۆنگرەش مانگی ئازاری ئەمساڵ سازدەکرێت، بەلآم سبەی لەسەر وادەکەی رێکدەکەون.

سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانیش وتی: ئێمە مەكتەبی هەڵبژاردنی خۆمانمان هەیە و یەكێتیش بۆ هەڵبژاردنەكان كاندیدی دەبێت و ماوەیەكی تر ناوەكانیان دەدەینە كۆمسیۆن.


PM:03:53:24/01/2018