دۆلار بەردەوامە لە دابەزین

پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ ٢٤ ی لە لەکاتی داخستنی بازاری دراودا دۆلار هاوشێوەی بەیانی بەرامبەر دینار نرخێکی نزمی تۆمار کرد. 

ئەحمەد رەشید خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لە کاتی نیوەرۆدا نرخی ١٠٠$ دۆلار گەیشتۆتە ١٢٤ هەزار ١٠٠ دینار، لە کاتێکدا بەیانی لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی دۆلار بە ١٢٤ هەزارو ٤٠٠ دینار بوو.

لەکاتی داخستنی بازاڕی دراودا نرخی دراوە بیانییەکانی تر بەم شێوەیە بوو: 
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٣ هەزارو ٢٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٣ هەزار دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٢ هەزارو ٧٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ هەزار تەمنی ئێرانی بە ٢٧ هەزارو ٥٠٠ دینار بوو.




PM:04:42:24/01/2018