فڕۆکەکانی تورکیا گوندەکانی دەوری منبەج بۆردومان دەکەن

میدیاکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل ئاشکرای دەکەن کە ئەمشەو ٢٤ ی کانوونی دووەم فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا دەستیان بە بۆردومانی گوندەکانی سەر بە شاری منبەج کردووە.

میدیاکانی رۆژئاوا لە نێویاندا تەلەفزیۆنی روناهی سەر پارتی یەکێتی دیموکراتی " پەیەدە " لە هەواڵێکی بە پەلەدا بلآویکردەوە، فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا ئەمشەو بۆردومانی چەندان گوندی سەر بەشاری منەبجیان کرد".

هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر گوندەکانی شاری منبەج قۆناغێکی نوێیە لە شەڕی تورکیا دژی رۆژئاوای کوردستان.

میەبج لە ژێر دەسەلآتی ئیداری کانتۆنەکانی رۆژئادایە و لە ئازاری ١٩١٦ بە یارمەتی سەربازی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە دەستی داعش رزگار کرا، ئاسمانی ئەو ناوچەیە لە ژێر کۆنترۆڵی ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانیدایە. 



PM:10:49:24/01/2018