دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە


لە دهۆک شەش ملیۆن لیتری نەوتی سپی، بەسەر بەشێک لە ھاوڵاتیان دابەشدەکرێت، ئەوەش نیگەرانی خەڵکی لێکەوتووەتەوە چونکە کەمەو بەش ناکات.


رزگار سدقی، ئەندامی لیژنەی سوتەمەنی، لەئەنجومەنی پارێزگای دھۆک، بە"خەندان"ی راگەیاندووە "لەو شەش ملیۆن لیترە، بەسەر قەزاکانی پارێزگای دھۆک، دابەشکراون بە شێوەیەک ١٠ھەزار خێزان، لەناوەندی شاری دھۆک و چوار ھەزار خێزان، لەقەزای ئاکرێ و ٢ھەزارو ٥٠٠خێزان، لە قەزای بەردەرەش، و ٢ھەزارو٥٠٠ خێزانیش لە قەزای شێخان، و ھەزار خێزانیش لە قەزای ئامێدی بە دیاریکراوی ناوەندی ناحیەی شێلادزێ و کومەڵگای سیریێ، لێی سودمەند دەبن".

بەشێک لە ھاوڵاتیانیش نیگەرانی لە شێوازی دابەشکردنی نەوت دەردەبڕن و دەڵێن "ستەمێکی گەورە لە هەندێک هاوڵاتی ناوچە شاخاویەکان دەکرێت".

پارێزگای دھۆک، پێویستی بە ٥٥لیتر نەوتی سپی، ھەیە بۆ ئەوەی ھەرخێزانێک سودمەندبێت، لە وەرگرتنی یەک بەرمیل نەوت، بەڵام تائێستا ئەوەی دابەشکراوەو ئامادەیە بۆ دابەشکردن ١١ملیۆن لیترە، لەلایەن بەغداوە نێردراوە



PM:01:21:25/01/2018