سه‌رۆک كۆماری توركیا رایگه‌یاند، ئۆپەراسیۆنى لقى زەیتون بەردەوام دەبێت و تا سنورى عێراق درێژدەبێتەوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رۆک كۆماری توركیا ئەمڕۆ لەمیانەى وتارێکدا لەکۆبونەوەى سه‌رۆكه‌كانی لقی ئاکەپەدا له ناوه‌ندی گشتیی پارته‌كه‌ی ڕایگەیاند "ئۆپەراسیۆنى لقى زەیتون کە لەعەفرینەوە دەستی پێکردووە بەردەوام دەبێت و تا سنورى عێراق درێژدەبێتەوە".
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسى ئەنادۆڵى فەرمى تورکیا، ئەردۆغان ئاماژەى بەوەکردووە، درێژه به ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون دەدەن تا ئه‌و كاته‌ی به ئامانجه‌كه‌ی ده‌گات "پاشان مەنبج پاکدەکەنەوە به‌و شێوه‌یه‌ی به‌ڵێن به ئێمه دراوه به‌رده‌وامده‌بین تا سنووری عێراقیش پاکدەکەینەوە".
ئه‌ردۆغان باسی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی كرد له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپدا، وتی "ئه‌گه‌ر بەرەنگاری تیرۆر دەبینەوە با پێکەوە بەرەنگاری بینەوە، ئەگەرنا ئێمەش لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا کاری خۆمان بۆ خۆمان دەکەین".
وتیشى "گه‌وره‌ترین نیگه‌رانیمان ئه‌وه‌یه كه رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان له ئێستادا به ئاڵای ئه‌مریكاوه له‌م ناوچه‌یه‌دا دێن و ده‌چن، ئه‌وه به چی روون بكه‌ینه‌وه؟ به‌ڕێز سه‌رۆك ترەمپ به‌ئێمه ده‌ڵێت ئه‌وه‌نده ره‌خنه‌مان لێمه‌گرن، باشه به‌ڵام ئێمه به‌پێی ئه‌وه‌ی هاوبه‌شی ستراتیجین، هاوبه‌شێكی ستراتیجی چۆن شتێكی له‌و شێوه‌یه به‌رامبه‌ر هاوبه‌شه ستراتیجیه‌كه‌ی ده‌كات؟".
پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا لەپەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا داواى لەئەردۆغان کردبوو، دوربکەوێتەوە لەهەر کارێک کە ببێتە هۆى روبەڕووبونەوەى هێزەکانى تورکیا و ئەمریکا، هەروەها داواى ئەوەشى کردبوو کە سنورێک دابنێت بۆ پڕۆسە سەربازییەکەى لەسنورى سوریا.