کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی دواخرا

وا بڕیار بوو ئەمڕۆ سەرکردایەتی یەکێتی دوو کۆبوونەوەی پێشوو تەواو بکات، بەلآم لەبەر چەند کێشەیەک کە نەیانتوانی چارەسەری بکەن، تا کاتێکی نادیار دواخرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرکردایەتی یەکێتی کە بەسێهەم کۆبوونەوەی سەرکردایەتی ئەو حیزبە دادەنرێت سازنەکراو هێج وادەیەکی نوێش دانەنراوە بۆ کۆبوونەوەی داهاتووە".

ئەو سەرچاوەیە وتی " ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی کە ٥١ ئەندامە، ئەمڕۆ نەتوانرا لە نیوە زیاتر ئامادەی کۆبوونەوەکە ببن، هەربۆیە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ نەتوانرا کۆبوونەوەکە سازبکرێت و تەنها ٢٣ ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەبوون".

سەبارەت بە هۆکاری ئامادەنەبوونی ئەندامانی سەرکردایەتی پێویست بۆ سازدانی کۆبوونەوەکە، سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەو دەستە نوێیەی پێویستە هەڵبژێردرێت و لەبری مەکتەبی سیاسی کار بکات تا سازدانی کۆنگرە وەک رێککەوتنێکی سەرەتایی بڕیاردراوە ١٠ ئەندام بن، بەلآم باڵەکانی ناو یەکێتی لەسەر کاندیدکردنی ئەو ١٠ کەسە رێکناکەون.

سەبارەت بە کاندیدکردنی ئەو ١٠ ئەندامەی سەرکردایەتی بۆ ئەو دەستە نوێیە، سەرچاوەکەی سپی وتی" بڕیار دراوە ئەو ١٠ ئەندامە نوێنەرانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بن، بەلآم ئەندامانی سەرکردایەتی ئەو ناوچانە رێکانکەون لەسەر کاندیدەکان و هەندێک ناوچەش داوای زیادکردنی رێژەکەیان دەکەن".

بڕیار بوو ئەمڕۆ ٢٧ ی کانوونی دووەم کۆبوونەوەی تەواوکاری سێهەمی سەرکردایەتی یەکێتی لە سلێمانی سازبکرێت، بەلآم نەتوانرا کۆبوونەوەکە سازبکرێت. 



PM:02:46:27/01/2018