بەوێنە .. کچە شەڕڤانێکی یەکینەکانی پاراستنی گەل خۆی بە تانکێکی سووپای تورکیادا تەقاندەوە

کچە شەڕڤانێکی یەکینەکانی پاراستنی گەل بە ناوی ئاڤێستا خاپور، دوێنێ ٢٧ ی کانوونی دووەم خۆی بە تانکێکی تورکدا تەقاندەوە.

ئاژانسی فراتنیوزی نزیک یەپەگە بلآویکردەوە دوێنێ لە گوندی " همامی " بەتەقەمەنیەکی زۆرەوە کە بەجەستەیەوە بەستووە، خۆی بە تانکێکی سووپای تورکیادا تەقاندۆتەوەو هەموو تانکەکە سووتاوەو هەموو سەربازەکانی ناویشی کوژراون.

ئاڤێستا خاپور لەدایکبووی ١٩٩٨ کە تەمەنی ٢٠ ساڵ دەکات لە دایکبووی لەشاری عفرین بیلبیلە، لەساڵی ٢٠١٤ ەوە پەیوەندی کردووە بە یەکینەکانی پاراستنی گەلەوە. ناوی دایکی ئیمین هیمۆ و ناوکی باوکی ئەحمەدە. 




AM:11:13:28/01/2018