پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

ڕۆژی سێشەممە پەرلەمانی كوردستان لەسەر چەند پرۆژە یاسایەك كۆدەبێتەوە و سەرۆكی فراكسیۆنەكانیش پەیام لەبارەی عەفرینەوە دەخوێننەوە.

 بەپێی كارنامەی پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان لە ٣٠-١-٢٠١٨ بەڕێوەدەچێت و بەرنامەكەی بریتییە لە گفتوگۆكردن لەسەر "پرۆژە یاسای گواستنەوەی چاندنی ئەندامانی جەستەی مرۆڤ، هەمواركردنەوەی پرۆژە یاسای هاتوچۆی هەرێم".

هەر لە دانیشتنەكەی پەرلەمانی كوردستاندا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاساكانی "پاراستنی تۆڕ و دامەزراوەكانی ئاو و ئاوەڕۆ" دەكات و لە درێژەی كۆبوونەوەكەی پەرلەماندا دوو پەرلەمانتار زیاد دەكرێت بۆ لیژنەكان.

لەكۆتایی كارنامەی دانیشتنەكەی پەرلەماندا، پێداچوونەوە بە پەیرەوی ناوخۆیی ئامادەكراو دەكرێت.



PM:02:07:28/01/2018