کەشناسی کاتی کۆتاییهاتنی سەرما و ڕەشەبای ڕاگەیاند

بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو ڕەشەبا بەهێزەی ڕووی لە هەرێم کردووە بۆ دوو ڕۆژی داهاتوو بەردەوام دەبێت.


دارا حەسەن، بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "لە شەوی ڕابردووەوە ڕەشابەیەک ڕووی لە شارەکانی هەرێم کردووە کە خێراییەکەی بەپێی شوێنە جیاوازەکان لەنێوان ٣٥ – ٤٠، ١٥ – ٢٥ و ٢٥ – ٣٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت".

ئاماژەی بەوەش کرد، هەڵکردنی ڕەشەباکە لە ئەنجامی کاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆیە لە باکوری کوردستان و ئەگەری هەیە لە ڕۆژی سێشەممەوە بەرەو کۆتایی بڕوات.

لە شەوی ڕابردووەوە ڕەشەبایەکی بەهێز ڕووی لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم کردووە و بەهۆیەوە پلەکانی گەرما دابەزیون، هەروەها تا ئێستاش بەردەوامە.



PM:04:50:28/01/2018