كەركوك...سوپای عیراق دەكشێتەوە

سوپای عیراق تەواوی هێزەكانی لە كەركوك دەكشێنێتەوەو بارەگاكانیشیان رادەستی پۆلیسی فیدراڵی دەكەن.


ماڵپەڕی بغداد الیوم، لە سەرچاوەیەكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك بڵاویكردەوە، سبەینێ 29ی کانوونی دووەمی 2018،هێزەكانی سوپای عیراق كە لە كەركوك جێگیركرابوون، دەكشێنەوەو ئەركەكانیان بە پۆلیسی فیدراڵی دەسپێرن.

بەگوێرەی هەواڵی ئەو ماڵپەڕە، كشانەوەی سوپای عیراق لە كەركوك، بەبڕیاری فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق بووەو تەواوی بارەگاكانیشیان لە كەركوك رادەستی پۆلیسی فیدراڵی دەكەن.

سەرچاوەكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك ئاماژەی بەوەشكردووە، لە سبەینێوە هیچ سەربازێكی سوپای عیراق لە كەركوك نامێنێت و ئەركەكانیان لەو شارە كۆتایی هاتووە.



PM:10:29:28/01/2018