تەرمی ژن و پیاوێک دۆزرایەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە قەزای شێخان ژن و پیاوێك لە ماڵەكەی خۆیاندا بە چەقۆ كوژران.


بەگوێرەی زانیاریەكانی پۆلیس ،تەرمی ئەو ژن و پیاوە لە ماڵەكەی خۆیاندا لە كۆمەڵگای جڕەی سەربە قەزای شێخان دۆزراونەوە ، ئەوەش خراوەتەروو كە  بەپێی زانیاریە سەرەتاییەكان دەركەوتوە ئەو ژن و پیاوە بە چەقۆ كوژراون.

چەند شایەتحاڵێکیش ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند كەسێك چونەتە ئەو ماڵەو دەركەوتوە كە بڕێك زێڕ و پارەیان بردوە.

لە ئێستادا تەرمی ژن و پیاوەكە رەوانەی نەخۆشخانەی دادوەری دهۆك كراوە و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستیپێكردوە.



PM:03:34:29/01/2018