هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان مانگی ئەیلول سازدەکرێت

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی هەرێم لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٨ دا ئەنجام دەدرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری بەرپرس لە پارتی دیموکراتی کوردستان بە سپی راگەیاند" پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان رێککەوتوون کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی هەرێم لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٨ دا ئەنجام بدرێت".

بەپێی زانیاریەکانی ئەو سەرچاوەیەی سپی دواکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەسەر داوای یەکێتی بووە.

یەکێتی باری رێکخراوەی " خراپە و قەیرانێکی سەرکردایەتی و کەسی یەکەمی هەیەو نایەوێت بەم دۆخەی ئێستاوە ىچێتە هەڵبژاردنەوە ".

لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت رایگەیاند" ئەوان پێیان باشە لە مانگی نیسانی ٢٠١٨ دا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی ئەنجام بدرێت و بۆ ئەو پرسەش کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی  و سەرۆکایەتی پەرلەمان سازدەکەن".

پەرلەمانی کوردستان پێش تەواوبوونی وادەی ئەم خوولەی ئێستای کە لە ٦ ی تشڕینی دووەمی ٢٠١٧ تەواو دەبوو، تەمەنی خۆی دوو وەرز نوێکردەوە کە هەر وەرزێک چوار مانگ دەکات لەگەڵ پشوویەکی دوو مانگی.






PM:09:32:29/01/2018