ئاسایش: 37 كەس بە تۆمەتی جیاواز دەستگیركراون

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاماری شەش مانگی كۆتایی ئەمساڵی  بڵاوكردەوە و دەڵێت، ٣٧ كەس بەتۆمەتی جیاواز دەستگیركراون.

 ئەمڕۆ لە قەزای چەمچەماڵ، زمناكۆ عومەر، وتەبێژی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، "لەماوەی شەش مانگی كۆتایی ساڵی ٢٠١٧دا  ٢١ كەس بەتۆمەتی كێشان و ٤ كەسی تر بەتۆمەتی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركراون".

هەروەها وتی "٣٥ كەس بەتۆمەتی دزیكردن و  ٢٦ كەس بەتۆمەتی هەڵدانی نارنجۆك بۆماڵان و تەقەكردن لەخەڵك دەستگیركراون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هەر لەماوەی ئەو شەش مانگەدا، ١٨ كەسیان بەھۆی  دراوی ساختە دەستگیركردووە و لەبازگەی بانی مقان-یش دەست بەسەر ٢١ ھەزار پارچە حەپی ترامالدا  گیراوە كەیەكێكە لە مادە قەدەخەكراوەكان.

ئاری فاتیح



PM:12:01:30/01/2018