وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت، كه‌ریم شنگالی دەڵێ" چوار ڕێککەوتنمان لەگەڵ حکوومەتی عێراق واژۆ کردووە، یەکێکیان بابەتی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانە، هەر چوار رێککەوتنەکە لەبەر دەستی عەبادیی سەرۆک وەزیرانە".
كه‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت، كه ئێستا به سه‌ردانێك له وڵا‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه، پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا له كۆشكی سپی، بە میدیا کوردیەکانی راگەیاند" حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چوار رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ حکوومەتی عێراق واژۆ كردووه، ئێستایش رێككه‌وتنه‌كان له‌به‌رده‌ستی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدان".
كه‌ریم شنگالی ده‌ڵێت: "یه‌كێك له‌و رێككه‌وتنانه له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه و، ئومێد دەکەین عەبادی واژۆی لەسەر بکات".
هه‌روه‌ها وتی: "به‌رپرسانی ئه‌مریكایی پشتگیریی له هه‌رێمێكی كوردستانی یه‌كگرتوو و به‌هێز له‌نێو عێراقێكی فیدڕاڵی‌دا ده‌كه‌ن"، جەختیشی کردەوە لەوەی، پاش دانوستانیان لەگەڵیاندا، ئەمەریکاییەکان دووپاتیان کردووەتەوە کە، هەر کارێک دەکەن بۆ بەرجەستکردنی ئەو پشتگیرییەیان.