رۆژنامەنووسێکی دیاری کەناڵی NRT دەستی لەکاركێشایەوە

رۆژنامەنووسی دیار کاوەی شێخ عەبدوڵا کە چەند پۆستێکی جیاجیای لەکەناڵی NRT دا هەبووە، دەستی لەکاکێشایەوە.

پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ ٣١ ی کانوونی دووەم کاوە شێخ عەبدوڵا کە ماوەیەک بەرپرسی پەیامنێران و ماوەیەکی تریش بەشێ پلانادانی ژووری هەواڵ و وەک سەرنوسەریش کاری کردووە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە نووسێنێکی کورتدا دەستلەکاركێشانەوەی خۆی راگەیاند.

کاوە شێخ عەبدوڵا نووسیوویەتی " دوای دوو ساڵ کارکردن لەگەڵ تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕتی وەکو (بەرپرسی پەیامنێران و بەشی پلاندانانی ژووری هەواڵ ... ماوەیەکیش سەرنووسەر) ئەمڕۆ دوایین رۆژی کارکردنمە لەو کەناڵە".

سەبارەت بە هۆکاری وازهێنانەکەی کاوە دەڵێت " نە کێشەی شەخسیم هەیە نە کێشەی موچە، بەڵکو ئەوەی هەیە ئێستا کەناڵەکە خراوەتە خزمەتی پرۆژەیەکی سیاسییەوە، منیش ناتوانم لەگەڵ میدیای وادا کار بکەم".



PM:04:52:31/01/2018