" بەرپرسێکی پارتی دەستگیر دەکرێت"

بەرپرسی لقی ١١ ی راپەڕینی پارتی رایگەیاند " بەرپرسی لیژنەی ناوچەی حاجیاوای پارتی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە".

نەجات حەسەن بەپرسی لقی ١١ ی پارتی لە ناوچەی راپەرێن بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە" بە ناوی ئیمزاکردنی ھەندێ پەڕاو بەرپرسی لیژنەی ناوچەی حاجیاوای پارتی بانگھێشتی بنکەی پۆلیسی شارۆچکەکە کراوە، بەڵام دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە"".

بەرپرسی لقی ١١ دەشڵیت "پەیوەندیمان بە سەرکردایەتیی خۆمانەوە کردووە، تا سنوورێک بۆ ئەو ڕەفتارانە دابنێت کە لە بەرانبەر پارتی لە سنوورەکە ئەنجام دەدرێت، ناکرێت خەڵکی بێتە سەرمان و تەقەمان لێ بکات و دواتریش دۆسییەی تاوانمان بۆ بکاتەوە."

نەجات حەسەن دەڵێت "پارتی لە دەڤەری ڕاپەڕین بووەتە قوربانیی حوکمڕانییەکی شکستخواردوو، لە ساڵی ٢٠١٤ بەدواوە لە چەندین وێستگە بە پیلانی داڕێژراو ھەوڵی ئەوە دراوە، پێگەی پارتی لەو دەڤەرە بێھێز بکرێت".

بەپێی زانیاریەکانی سپی فه‌رمانی گرتن بۆ به‌رپرسی لقی 11 و سێ كارگێرێ لق و به‌رپرسی ناوچه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر و ڕاپه‌ڕینیش ده‌رچووه‌.

فەرمانی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە بە تۆمەتی تەقەکردنە لە هاولآتیانی خۆپیشاندەر لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ دا.




PM:06:06:31/01/2018