بەرپرسێکی دژە تیرۆر بۆ مەلا بەختیار: تێناگەم بۆ واز ناهێنن


بەرپرسی ئەمنی لە دژە تیرۆر ڕەخنە لە مەلا بەختیار دەگرێت و دەڵێت "تێناگەم بۆ واز ناهێنن".

پۆلاد تاڵەبانی بەرپرسی ئەمنی لە دژە تێرۆر وێنەیەکی مەلا بەختیاری بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت "لەوەناچێت ئەم پیاوە تێگەیشتبێت کە خەڵک لە ڕقی چەند کەسێکی وەک ئەو لە یەکێتی نیگەران بوون، تێناگەم بۆ واز ناهێنن"

ئەو وێنەیەی مەلا بەختیار کە لە سایتی فەرمی یەکێتیەوە وەرگیراوە لێدوانێکی مەلا بەختیاری لەسەرە کە دەڵێت "بۆ قۆناغێکی نوێ یەکێتی پێویستی بە هەموومانە".

بەهۆی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی و نەبەستنی کۆنگرە و بەتایبەت دوای مردنی تاڵەبانی لێدوانەکانی نێوان بەرپرسانی یەکێتی توند بوونەوە و  بەردەوام لێدوانی دژ بەیەک دەدەن.



PM:09:52:31/01/2018