ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی تاکە کەسایەتی بۆ چارەسەری کێشەی کورد و تورک ئاشکرادەکات

رۆژنامەیەکی دیاری ئەمریکی جەخت لەوەدەکاتەوە، تەنیا کەس کە ئەتوانێت کێشەکانی نێوان کورد و تورکیا چارەسەر بکات ئۆجەلانە.


رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا لە ڕاپۆرتێکدا تایبەت بە کێشەی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان نوسیویەتی "عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری پارتی کرێکارانى کوردستان کە لە ساڵی 1999ەوە لە زینداندایە، تەنیا کەسە کە ئەتوانێت کێشەی کورد و تورکیا چارەسەر بکات و تورکیاش لەو دۆخەی تێیکەوتووە دەربکات".

رۆژنامە ئەمریکیەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کێشەی ئەردۆغان و کورد لە سوریا پەیوەندی بە پەکەکەوە هەیە و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کێشەکەی قورس کردووە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە پارتی کرێکارانى کوردستان بەرێبەرایەتی ئۆجەلان لە ساڵی 1984ەوە و لەناو خاکی سوریاوە دژی تورکیا خەباتی دەستپێکرد، بەجۆرێک لە نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا ئامارەکان پیشانیاندا، کە یەک لەسەر سێی چەکدارەکانى پەکەکە لە کوردی سوریان.



PM:11:05:31/01/2018