ئەکتەری ناسراوی کورد نزار سەلامی وێنەیەکی تەمەنی مناڵی بڵاودەکاتەوە.
نزار سەلامی کە بەمەمی ئالان ناسراوە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی لەگەڵ باوکی و دوو برای بڵاوکردۆتەوەو لەسەری نوسیوە" وێنەیەکی منداڵیم واتا نزیکی ۳۸ ساڵ لەمەو پێش واتا ساڵی ۱۹۸٠یە لە باوەشی باوکم دا دانیشتووم لەگەڵ هەردوو برا گەورەکانم، دەستەکانت ماچ دەکەم باوکە گیان زۆر ماندوو بووی پێمانەوە تەمەن درێژ بیت خوای گەورە بۆ ئێمەت بهێڵێت تاجی سەری ئێمەیت هەموو کات هەرچی بکەین ناتوانین ئەجری باشی و دڵسۆزیت بدەینەوە قوربانتم".
نزار سه‌لامی له دایك بووی ساڵی 1978 شاری سلێمانییه، له چه‌ندین دراما فیلمی سینه‌مای به‌شداربووه زیاتر له ڕێگه‌ی درامای "مه‌می ئالان" ناسرا و دواتریش ڕۆڵی پاڵەوانی فیلمی ژانی گەلی بینی، له ئێستا خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی بواری ڕیكلام وبه‌رهه‌م هێنانی كاری هونه‌رییه، دوایین كاری هونه‌ری به‌شداری بووه له درامای "هه‌نگاوه‌كانی سه‌ر خۆڵه‌مێش".