بیلال نوری کە لەخۆپیشاندانەکانی ١٧ ی شوباتی ٢٠١١ بە کوشتنی پۆلیسێک تۆمەتبار کرا، بەر لێبوردنی گشتی کەوت و ئازاد کرا.
لە کاتێکدا چەندان بەرپرسی پارتی و یەکێتی لە خۆپیشاندانەکانی ١٧ ی شوباتدا تۆمەتباربوون بە تەقەکردن لەهاوڵاتیان و رادەستی دادگا نەکران، بەڵام بیلال نوری، چالاک و به‌شداربوی خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات و رۆژانی دوایی له‌هه‌ڵه‌بجه کە به "تاوانی” كوشتنی پۆلیسێك لە خۆپیشاندانەكانی هەڵەبجە، سزادرابوو دوای بەسەربردنی ٧ ساڵ لە زینداندا،بەر لێبوردنی گشتی کەوت و ئازادکرا.
بیلال نوری بە میدیای گۆڕان-ی راگەیاندوە”سزاكەی، سزایه‌كی سیاسی بوه‌و له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری ئه‌و پۆلیسه‌ی كه له‌خۆپیشاندانه‌كانی (17)ی شوباتدا شه‌هید بو، هیچ كێشه‌كیان نه‌ماوه”.
ئاماژەی بەوەشكردوە”ئەو ماوەی حەوت ساڵە به‌بێ تاوان زیندانی كراوە.”