ئاسایشی هەولێر: کەس لە دێگەڵە بە فیشەک بریندار نەبووە

ئاسایش هەولێر رایدەگەیەنێت کە کەس لە خۆپیشاندەرانی بازگەی دێگەڵە بریندار نەکراوە. 

كۆمەڵێك گەنج کە چوار رۆژەوە لەشاری سلێمانییەوە، دەیانویست بەڕێپێوان بچنە هەولێر و سمێلکا لەسەر سنوری رۆژئاوا بۆ پاڵپشتی عەفرین، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە سیانیان بەفیشەکە برینداربوون و ئەوانی تریش سەرجەمیان دارو بەردیان بەرکەوتووە، بەڵام ئاسایشی دێگەڵە دەڵێن" کەسیان بە فیشەک بریندار نەکراون.

تاریق نووری، بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی هەولێر بەمیدیاکانی پارتی ڕایگەیاند " كۆمەڵێك گەنجی خۆبەخش، كە نزیكەی 400 كەس دەبوون دەیانویست لەبازگەی دیگەڵەوە بەبێ ڕێوشوێنی یاسایی بچنە هەولێر و لەوێشەوە بەرەو عەفرین بڕۆن".

ئاسایشی هەولێر دەڵێن" بەهۆی ئەوەی نەیاندەویست ڕێكاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر، گرژی دروستبوو".

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات لەبازگەی دێگەڵە تەقە لە ئەو كەسانە نەكراوە، بەڵكو تەنها تەقە هەوایی كراوە بەمەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی دۆخەكە، ئەوانەشی برینداربوون، بەبەرد بریندرابوون.



PM:09:10:02/02/2018