سلێمانی...ئەفسەرێک خۆی کوشت

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کردووە، ئەفسەرێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی، کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە.

ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، تیایدا ڕایدی مافپەروەر ئیقبال محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی قەزاو ناحیەکان ڕایگەیاندووە "ئەمڕۆ شەممە، لە شارۆچکەی (دەربەندیخان)ی سنووری پارێزگای سلێمانی، ھاووڵاتییەک بە ناوی (ر، ا، ح) کە پلەی ملازمی یەکە لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە چەکی جۆری دەمانچە لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا".

باس لەوەش کراوە، کە دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی سلێمانی کراوە، لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.

بەیانی ئەمڕۆ سپی بلآویکردەوە "لە گوندێکی نزیکی دەربەندیخان ‎تەرمی ئەفسەرێكی بەڕێوەبەرایەتیی تووندتیژی دژی ژنانی گەرمیان  بە مردووی دۆزرایەوە".


سەڵاح کوێخا بەرپرسی ئیدارەی گەرمیان لە لێدوانێکیدا بۆ سپی میدیا گیان لەدەستدانی ئەو ئەفسەرەی ڕوونکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان پێکهێناوە و جارێ زووە بڕیار بدرێت.




PM:06:25:03/02/2018