یەكەم وێنەی عادل هەورامی دوای ئەوەی توشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەسەر پردی كۆبانێی شاری سلێمانی لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا عادل هەورامی برینداربوو، ئەمڕۆ وێنەی بڵاوكرایەوە

شەوی ڕابردوو ژمارەیەك ئۆتۆمبێل لەسەر پردی كۆبانێی شاری سلێمانی بەیەكیاندا دا، ژمارەیەك هاوڵاتی لەو ڕوداوەدا برینداربوون، یەكێك لەو كەسانە هونەرمەند عادل هەورامی بووە

لە هەندێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا هەواڵی ئەوە بڵاوكرایەوە كە بەهۆی رووداوەكەوە ئەو هونەرمەندە گیانی لە دەستداوە، بەڵام لە ڕوونكردنەوەیەكدا عادل هەورامی لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبووك هەواڵەكەی رەتكردەوە و سوپاسی هەموو ئەو كەسانەی كردووە لە تەندروستییان پرسیوە، ئەوەش رایدەگەێنێت كە ئەو سەلامەتە.

هاوكات وێنەیەكی ئەو هونەرمەندە لەپاش دەرچوونی لە نەخۆشخانە بڵاوكرایەوە كە تیایدا دەردەكەوێت باری تەندروستی جێگیرە و تەنیا قۆڵێكی ئازاری پێگەیشتووە.

عادل هەورامی لە ساڵی ١٩٩٣ەوە دەستی بەكاری هونەری كردووە و لە ساڵی ٢٠٠٠دا یەكەم ئەلبومی بە ناوی گەردوون بڵاوكردووەتەوە و سەرقاڵی كاری بارزگانییە.



PM:02:13:04/02/2018