بەڕێوەبەری خۆسەری عەفرین نامەیەكی بەپەلە ئاڕاستەی ڕوسیا دەكات

بەڕێوەبەرایەتی‌ خۆسەری‌ دیموكراتی‌ و ئەنجومەنی‌ بەڕێوەبردنی‌ عەفرین نامەیەكی‌ بەپەلە ئاراستەی‌ ڕوسیا دەكات و دەڵێت "واز لەهاوكاریكردنی‌ تیرۆر بهێنە".

لەنامەیەكدا كە بەڕێوەبەرایەتی‌ خۆسەری‌ دیموكراتی‌ و ئەنجومەنی‌ بەڕێوەبردنی‌ عەفرین ئاراستەی‌ حكومەتی‌ ڕوسیایان كردوە داوا دەكەن، هەرچی‌ زوە هەڵوێستی‌ خۆی‌ ڕون بكاتەوە و وازیش لەهاوكاریكردنی‌ توركیا و تیرۆریستان بهێنێت بۆ پەلاماردانی‌ عەفرین و ڕاگەیەندراوە "لەسەرەتای‌ شۆڕشی‌ سوریاوە دەوڵەتی‌ توركیا و خودی‌ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هاوكارو پشتیوانی‌ سەرجەم ئەو گروپە تیرۆریستانە بون كە پەلاماری‌ كوردو سوریایان داوە".

هاوكات نیگەرانی‌ كوردیش خراوەتەڕوو بەرامبەر بەهەڵوێستەكانی‌ لەبارەی‌ عەفرینەوە و ڕاگەیەندراوە كە " ڕوسیا بەرپرسیارە لەبەرامبەر كۆمەڵكوژی‌ خەڵكی‌ سڤیل لەڕۆژئاوای‌ كوردستان لەلایەن توركیاو هاوپەیمانەكانیەوە"

هاوكات پەیامێكیش ئاراستەی‌ كۆمەڵگەی‌ نێودەوڵەتی‌ بەتایبەت ئەمریكاو نەتەوەیەكگرتوەكان و یەكێتیی ئەوروپا كراوەو داواكراوە بەزویی بێنەسەر خەت و پەلامارەكانی‌ توركیا بۆسەر عەفرین ڕابگرن.



PM:02:39:04/02/2018